دەربارەی ئێمە
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئیتاڵیا وەک بنکەیەکی کاریگەر و خزمەتکاری هاوڵاتیان لە دەرەوەی وڵات ڕۆڵی بەرچاو دابینێ لە دابینکردنی پێداویستی و ڕاپەڕاندنی کارەکانی کۆچبەران و پەنابەران لە دەرەوەی وڵات. ئێمە هەماهەنگین لەگەڵ حکومەتی ئیتالیان بۆ جێبەجێکردنی چالاکی جۆراوجۆر و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان حکومەتی ئیتاڵیان و حکومەتی هەرێمی کوردستان. هەمیشە دەمانەوێ نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خەڵک و حکومەتی هەرێم بین و هەوڵی بەردەوام دەدەین کە ڕەزامەندی تەواوی خەڵک و حکومەت لێرە دەستەبەربکەین
چالاکیەکان
خاتوو رێزان حمەساڵح لەگەڵ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بە دواداچوون کۆبووەوە
بەڕێز خاتوو رێزان حمەساڵح قادر ئاغا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتالیا، لە شاری هەولێر لەگەڵ بەڕێز، د.عبدالحکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بە دواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا باس هەوڵەکان بۆ بەهێزتر کردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیتاڵیا لە رێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرا و ئاماژەش بە پێویستی هاوکاری و یارەمەتی دانی بەردەوامی کوردستانیانی دانیشتووی ئیتاڵیا و کارکردن بۆ بەهاناوەچوون و یارمەتی دانی ئەو کۆچبەرە کوردانەی کە لە رێگەی دەریاوە دەگەنە ئیتاڵیا کرا.
Posted on: 2025-11-12 03:38:20
پەیوەندی
تەلەفون: +39 06 1234 5678
ئیمەیل: info@krg-italy.org
ناونیشان: ڕۆما، ئیتاڵیا